زاناکان دۆزینەوەیەکیان بۆ لەناوبردنی خانەیەکی شێرپەنجە ئاشکراکرد

- 8/16/2018 12:08:00 PM 40337 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

زاناکان، لە زانکۆی لیدس توێژینەوەیان لەسەر ماددەیەکی کیمایای کردووە کە بەبەرکەوتنی لەگەڵ چەند خانەیەکی شێرپەنجەی مێشک، خانە کوشندەکان لەناو دەبات.

گلیۆبلاستۆما(Glioblastoma)، یەکێک لە کوشندەترین جۆرەکانی شێرپەنجەی مێشک، کە بە ماوەیەکی کەم گەشە دەکات، بەوپێیەی خۆی خوێن بۆ خۆی دابین دەکات، ئەوەش یارمەتی گەشەی خێرای خانە کوشندەکە دەدات و دەبێت بە وەرەم، کەسی توشبوو بە لایەنی زۆرە تەنها شەش ساڵ توانای ژیانی دەمێنێت لە دوای توشبونەوە.

ئەو ماددە کیمیاییە کە زاناکان لە توێژینەوەکەیاندا بە (KHS101) ناویان بردووە، لە کاتی بەرکەوتنی چەند خانەیەکی کوشندەی نەخۆشێکی تووشبوو بە گلیۆبلاستۆماوە، زیندەچالاکی خانەکەی وەستاندووە و بووەتە هۆی ئەوەی خانە کوشندەکان خۆیان لەناو ببەن.

لەبارەی دۆزینەوەکەوە، پرۆفیسۆر هەیکۆم ورداک، یەکێک لە پزیشکە بەشداربووەکانی توێژینەوەکە لە زانکۆی لییدز وتی" سەرەتا ئێمە ئەو توێژینەوەیەمان بەئومێدی ئەوە ئەنجامدا کە KHS101 ببێتە هۆت خاوکردنەوەی گەشەی خانە کوشندەکان، بەڵام توشی سەرسوڕمان بوین کاتێک بینیمان لەگەل بەرکەوتنی بەو مادەیە، خانەکە بەخێرایی خۆی لەناو دەبات".

ساڵانە دوو هەزار کەس لە بەریتانیا توشی سێرپەنجەی بە گلیۆبلاستۆما دەبن، لە ماوەی رابردوشدا لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە تاوتوێی ئەو نەخۆشییەکرا، بۆ بەروپیشبرنی هۆکارەکانی چارەسەر بۆ ئەو نەخۆشییە، کە چانسی تێپەراندنی تەنها لە سەدا پێنجە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP