لەخۆپیشاندانەکانی ڕۆژی ڕابردووی بەسرە خۆپیشاندەرێک کوژرا

- 8/16/2018 11:12:00 AM 2309 جار خوێندراوەتەوە


 خه‌ندان-

لەخۆپیشاندانەکانی ڕۆژی ڕابردووی پارێزگای بەسرە خۆپیشاندەرێک بەگوله‌ى هێزە ئەمنییەکانی عێراق کوژرا.

ڕوانگەی عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ڕۆژی ڕابردوو دانیشتوانی پارێزگای بەسرە لەنزیک کێڵگەی نەوتی قرنەی دوو خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لە ئاکامی تەقەی هێزە ئەمنییەکان خۆپیشاندەرێک بەسەختی برینداربوو، بەر لە گەیشتنی به‌ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ڕوانگەکە داواشی لە حکومەتی عێراق کردووە کۆتایی بەکوشتنی خۆپیشاندەران بهێنێت و ژیانی خۆپیشاندەران بپارێزێت.

ڕۆژی ڕابردوو ژمارەیەک لە دانیشتوانی بەسرە بەهۆی نەبوونی هەلی کار و خزمەتگوزاری سەرەتایی لە نزیک کێڵگەی نەوتی قرنەی دوو خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

نیشانەکردن :

#خۆپیشاندان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP