ده‌سترێژی‌ گوله‌ له‌دوو برا كراو یه‌كێكیان گیانى له‌ده‌ستدا

- 8/10/2018 6:15:00 PM 51065 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ناوچه‌ی‌ ته‌یناڵ ده‌ستڕێژی‌ گوله‌ له‌ دوو برا كراوه‌و له‌ئه‌نجامدا یه‌كێكیان گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌. 

له‌راگه‌یه‌ندراوێكى پۆلیسى سلێمانیدا هاتووه‌، پاشنیوه‌رۆی‌ ئه‌مڕۆ، له‌ناوچه‌ی‌ ته‌یناڵی‌ سه‌ر به‌شارۆچكه‌ى بازیان، ده‌ستڕێژی‌ گوله‌ له‌ دوو برا كراو له‌ئه‌نجامدا یه‌كێكیان گیانی‌ له‌ده‌ستداو ئه‌وه‌ی‌ دیكه‌شیان برینداربوو.

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌،" كوژراوه‌كه‌ ناوی‌ (س، ت، ح)و ته‌مه‌نی‌ 35 ساڵه‌، برینداره‌كه‌شى ناوی‌ (س، ت، ح)و ته‌مه‌نی‌ 25 ساڵه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو،پاش گه‌یشتنی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس، ته‌رمی‌ كوژراوه‌كه‌ ره‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ دادوه‌ری‌ سلێمانی‌ كراوه‌و برینداره‌كه‌ش گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتنى سلێمانى.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە،" له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ بازیانه‌وه‌ په‌راوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌و به‌ بڕیاری‌ دادوه‌ریش فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تباره‌كان ده‌ركراوە".

نیشانەکردن :

#كوشتن

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP