پێش جه‌ژن رێگاى كه‌ركوك - هه‌ولێر به‌رووى هاتوچۆى شۆفێران و هاوڵاتیاندا ده‌كرێته‌وه‌

- 8/10/2018 5:12:00 PM 14406 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان- سالار محه‌مه‌د

سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شارۆچكه‌ى پردێ رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا پردی شارۆچكه‌ى پردێ، به‌رووى هاتوچۆكردنى شۆفێران و هاوڵاتیاندا ده‌كرێته‌وه‌.

محه‌مه‌د نادر، به‌خه‌ندان-ى راگه‌یاند، كارى پاكردنه‌وه‌و خاوێنكردنه‌ى پردی شارۆچكه‌ى پردێ، كه‌ كه‌ركوك و هه‌ولێر به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ ته‌واوبوه‌و له‌چاوه‌ڕوانى هاتنى پرده‌ ئاسنكه‌ داین بۆ چاكردنه‌وه‌ى ته‌واوه‌تى پرده‌كه‌.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، به‌پێى ئه‌و رێكه‌وتنه‌ى كه‌ له‌نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراق كراوه‌، بڕیاره‌ پێش هاتنى جه‌ژنى قوربان ئه‌و رێگا سه‌ره‌كیه‌ به‌رووى هاتوچۆى شۆفێران و هاوڵاتیاندا بكرێته‌وه‌".

راشیگه‌یاند،"ئه‌و پرده‌ ئاسنه‌ى كه‌ داده‌نرێته‌وه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ كارى جێبه‌ جێكردنى بۆ كراوه‌، دواتر له‌لایه‌ن حكومه‌تى عیراقه‌وه‌ به‌بڕى یه‌ك ملیار دینار كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ بۆ پرده‌كه‌ ده‌كرێت". 

لەدوای ڕوداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە بەهۆی تەقاندنەوەی لایەکی پردی شارۆچكه‌ى پردێ، هاتوچۆکردن له‌ ڕێگای کەرکوک - هەولێر راگیرا. 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP