پەرلەمانتارێکی عێراق وەڵامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەداتەوە

- 8/10/2018 3:44:00 PM 18509 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق، ئێران تۆمەتبار دەکات بەکوشتنی ملیۆنان عێراقی و داوای قەرەبووکردنەوەش دەکات بەبڕی ١١ ملیار دۆلار.

فایەق شێخ عەلی، پەرلەمانتاری عێراق لە تویتێکدا وەڵامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانی دایەوە کە داوای قەرەبووی جەنگی ئێران-عێراقی کردبوو بەناوی کەسوکاری قوربانیانی تیرۆر .

شێخ عەلی، داوا لە ئێران دەکات بە بڕی ١١ملیار دۆلار قەرەبوی کوشتنی ملییۆنان عێراقی بکاتەوە، لەوکاتەی لەساڵی ٢٠٠٣ ڕێکخراوی قاعیدە بەبیانوی ڕوبەڕوبونەی ئەمریکا هاتنە ناو خاکی عێراقەوە.

وتەکانی ئەو پەرلەمانتارە لە کاتێکدایە پێشتر مەحمود سادقی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران داوای لە عێراق کردبوو، بڕی یەک ملیار و ١٠٠ملیۆن دۆلار وەک قەرەبووی زیانەکانی جەنگی عێراق–ئێران بداتە تاران.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP