هەواڵی ئەمڕۆ

دایكێك و سێ كچى کورد له‌ ئیجه‌دا خنكان

- 8/10/2018 3:31:00 PM 26970 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

چوار ئەندامى خێزانێکى کوردى خەڵکى دوزخورماتوو، لە دەریاى ئیجە خنکان.

هونەر رەعد ئەکبەر، سه‌رۆکی خێزانەکەیە و، خۆی وکوڕه‌کەی به ناوی محەمەدەوە، ده ربازبوون، به‌ڵام هاوسەرەکەی و سێ کچی لە دەریاى ئیجە خنکاون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا خانەوادەى قوربانییەکان، داوا له‌حکومه‌ت و لایەنە پەیوەندیدارەکانى هەرێم و تورکیا دەکەن، به زووترین کات ته‌رمى قوربانییەکان بگەڕێننەوە بۆ هەرێم.

ئەو خێزانە لە کاتى پەڕینەوەیان لە تورکیاوە بۆ وڵاتى یۆنان توشى ئەو ڕووداوە بوون، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دەریاى ئیجە پێشتر چەندین خێزانى کوردى دیکەى کردۆتە قوربانى.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP