بههاى لیرەی تورکی دابهزینى گهورهى تۆماركرد
-
8/10/2018 1:32:00 PM
90314 جار خوێندراوەتەوە
خەندان- هاوکار یونس
ئەمڕۆ هەینی لیرەی تورکی دابەزینی زیاتری لەبەرامبەر دۆلاردا تۆمارکرد، ئەمەش دوای ئەوەی ئەنجامی کۆبوونەوەی شاندە تورکیەکە لەواشنتن هیچ چارەسەرێكی روونی نەدۆزیەوە بۆ گرژیە دیبلۆماتیەکانی نێوانی ئەنکەرە و واشنتن، کەبەهۆی دەستگیرکردنی قەشەیەکی ئەمەریکیەوە دروستبووە.
قوڵبوونەوەی نیگەرانیەکانی وەبەرهێنەران لەبارەی ئاڕاستەکردنی تورکیا بەرەو حوکمی تاکڕەوی لەژێر سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و هەروەها دۆخی ئابوری تورکیا فشاریان خستوەتەسەر بەهای دراوی ئەو وڵاتە.
کاتژمێر ٩:١٧ خولەکی ئەمڕۆ، ٦.٤ لیرەی تورکی لەبەرامبەر یەك دۆلاردا مامەڵەی پێوەکراو، بەم شێوەیەش تەنیا لەمساڵدا بەهای لیرەی تورکی زیاتر یەک لەسەر سێی بەهاکەی لەدەستداوە.