هەواڵی ئەمڕۆ

ترەمپ ده‌یه‌وێت هێزێكی سەربازی بۆ بۆشایی ئاسمان پێكبهێندرێت

- 8/10/2018 12:45:00 PM 9323 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

دۆناڵد ترەمپ، پێشنیاردەكات هێزێكی سەربازیی تایبەت بە بۆشایی ئاسمان پێكبهێندرێت و ده‌ڵێت هێزێكى ئاسمانیی بێسنوور ده‌بێت.

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، پێشنیاریكردووە لقی شەشەمی سوپای وڵاتەكەی پێكبهێندرێت، كە ئەویش بریتییە لە هێزێكی سەربازیی ئەمریكی كە ئەركەكەی لە بۆشایی ئاسماندا دەبێت.

دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئەو پێشنیارەوە لە تویتەر نووسیویەتی"هێزێكی ئاسمانیی بێسنوور."

لای خۆیەوە مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمه‌ریكا، رایگەیاند، نەوەی داهاتووی ئەمه‌ریكیییەكان، لە بۆشایی ئاسماندا و بە پۆشاكی سەربازیی ئەمه‌ریكاوە، رووبەڕووی هەڕەشەكان دەبنەوە، پێنس داواشی لە كۆنگرێس كردووە، پەلە بكات لە پێكهێنانی ئەو هێزە و پارەداركردنی.

پێشنیاركه‌ی ئیدارەی ترەمپ، كۆنگرێسی بەسەر دوو بەرەدا دابەشكردووە، بەشێكیان پشتیوانیی بیرۆكەكە دەكەن، بەڵام بەشەكەی تریان پێیانوایە پێكهێنانی هێزی لەو جۆرە پێویست نییە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP