هەواڵی ئەمڕۆ

ئێران داوا دەكات عێراق قەرەبووی زیانەكانی ژینگەكەی بكاتەوە

- 8/10/2018 12:37:00 PM 10862 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

جێگری سەرۆكی ئێران، داوا دەكات عێراق قەرەبووی وڵاتەكەی بكاتەوە بەهۆی جەنگی هەشت ساڵەی نێوانیانەوە.

مەعسومە ئیبتیكار، جێگری سەرۆكی ئێران داوای لە حكومەتی عێراق كرد، قەرەبووی ئەو زیانانە بكاتەوە كە بەهۆی جەنگی هەشت ساڵەی لەگەڵ عێراقدا،  بەر ژینگەی وڵاتەكەی كەوتوون.

ئیبتیكار لە تویتێكدا رایگەیاندووە، دەبێت قەرەبووكردنەوەی بواری ژینگە، سەرباری قەرەبووكردنەوەكانی جەنگی عێراق و جەنگی كەنداو بكرێت.

پێشتر مەحمود سادقی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئێران داوایكردبوو حكومەتی عێراق یەك ترلیۆن و 100 ملیار دۆلار وەك قەرەبووی جەنگ بدات بە ئێران.

چاودێران پێیان وایە لێداونی ئەو دوو كاربەدەستەی ئێران، كاردانەوەیە بەرامبەر بە وتەكانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق، كە وتبووی عێراق پابەندی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران دەبێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP