گۆڕان: ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌ سكاڵا تۆمارده‌كه‌ین

- 8/10/2018 12:02:00 PM 14147 جار خوێندراوەتەوە
زمناکۆ جەلال


خەندان- خۆزگە عەزیز
 
رێکخەری ژووری هەڵبژاردنەکانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، لە دادگای فیداراڵی سکاڵا تۆماردەکەن لەسەر ئەنجامى هه‌لبژاردنه‌كان و ئه‌نجامى ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستیى ده‌نگه‌كانیش ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌.

زمناکۆ جەلال، بە خەندان-ی راگەیاند، ئەو ئەنجامانەی راگەیەندرا پێچەوانەی دەنگی ئەو سندوقانە بوون کە بەدەست ژمێردرانەوە، چونکە تەواوی سندوقەکان ئەنجامەکانیان جیاواز بوون لەگەڵ ئەنجامەکان.

وتیشى"لەگەڵ لایەنە ناڕازییەکانیش بەردەوام لەگفتوگۆداین لەو بارەیەوەو سەرجەم رێکارە یاساییەکانیش دەگرینە بەر".

كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، دوێنێ ئه‌نجامى ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستیى ده‌نگه‌كانى راگه‌یاند، و هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ ئه‌نجامه‌كان دروست نه‌بوو.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP