یەکگرتوو: ته‌واوى ئه‌نجامه‌كانى ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستیى ره‌تده‌كه‌ينه‌وه‌

- 8/10/2018 11:53:00 AM 5159 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-خۆزگە عەزیز

عوسمان کاروانی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوو رایگەیاند، حزبه‌كه‌ى تەواوی ئەو ئەنجامانه‌ی کە کۆمسیۆن رایگەیاند رەتدەکاتەوە.

کاروانی بە خەندان-ی راگەیاند، ئەوەی کۆمسیۆن کردی پێچەوانەی یاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بوو کە بڕیاردرا سەرجەم سندوقەکان هەژمار بکرێنەوە.

وتیشى"لەگەڵ هێزە ناڕازییەکانی دیكه‌ هەموو هەوڵەکانی خۆمان دەخەینە، گەڕ و رای گشتی و کونسوڵگەرییەکانیش ئاگادار دەکەینەوە، چونکە ئەو دەرئەنجامەنە دەرئەنجامی راستەقینەی دەنگدەران نییە".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، لە کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی چوار لایەنەکە یەکێک لەو تەوەرانەی کە باسی لیوەدەکرێت ئەوەیە کە دەبێت شتێکی هاوبەش لەنێوان لایەنە نارازییەکاندا لەسەر ئەو پرسە ئامادەبکرێت.

كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، دوێنێ ئه‌نجامى ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستیى ده‌نگه‌كانى راگه‌یاند، و هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ ئه‌نجامه‌كان دروست نه‌بوو.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP