خەندان-
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ٦٠ کەسیان بە تۆمەتی قومارکردن لە کافتریا و گازینۆکاندا دەستگیرکردووە و بەپێی ماددەی 389 لەیاسای سزادانی عێراقی و بەفەرمانی دادوەر راگیراون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكان بڵاویکردووەتەوە، ٦٠ كەسیان بەتۆمەتی قوماركردن دەستگیرکردووە لە سەرجەم کافتریا و گازینۆکاندا.
پۆلیس دەشڵێت، لەئێستاشدا تۆمەتباران بەپێی ماددەی 389 لەیاسای سزادانی عێراقی و بەفەرمانی دادوەر راگیراون و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەراوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.
راشیگەیاندووە، هەڵمەتەكانی گەڕان و پشكنین لە تەواوی گازینۆ و كافتریاكانی شاری سلێمانی بەردەوامییان دەبێت و سەرجەم تۆمەتباران رووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە .