ئەمه‌ریکا: بەهێزیی حکومەتی هەرێم بۆسەقامگیری عێراق پێویسته‌

- 8/10/2018 10:54:00 AM 7378 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-سەیران محه‌مه‌د

هێزەر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا جەختدەکاتەوە، بوونی عێراقێکی سەقامگیر بۆماوەیەکی درێژخایەن بەهێزیی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستە، هانی هەولێر و بەغداش دەدات کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی کردنەوەی ڕێگای سەرەکی نێوان هەولێر و کەرکووک و دانانی گومرگ لەلایەن حکومەتی عێراق لەسەر ئەو رێگایە رایگەیاند: وڵاتی دیکەش هەن کە لە رابردوودا ئەمەیان کردووە، لە ناویشیاندا ئەمه‌ریکا، بەڵام ئەوە پرسێکی ناوخۆییە و هانی عێراق و هەرێم دەدەین کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن.

هێزەر ناوێرت، ئاماژەی بەوەشکرد ئەوان پێیان وایە حکومەتێکی بەهێز لە هەرێمی کوردستان لە ناو عێراقێکی یەکگرتوو و فیدراڵ گرنگە بۆ سەقامگیرییەکی درێژخایەن لە عێراق و بەردەوامیدان بە تێکشکاندنی داعش بەتەواوی.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP