ئەندامێکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی هاوپەیمانی:
کۆمسیۆن بەپێی یاساکەی پەرلەمان و بڕیاری دادگاش کاریان نەکرد

- 8/10/2018 10:22:00 AM 4797 جار خوێندراوەتەوە


خەندان- خۆزگە عەزیز

شەوی رابردوو کۆمسیۆن ئەنجامی جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکانی راگەیاند و هیچ گۆڕانکارییەک لە ئەنجامی دەنگەکاندا رووینەداوە، ئەندامێکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی هاوپەیمانیش رایدەگەیەنێت، تانە لەو ئەنجامانە دەدەین و سكاڵا تۆماردەکەین و هیچ پەیوەست نابین بە راگەیاندنی ئەو دەرئەنجامانەوە.

عوسمان گوڵپی، بە خەندان-ی راگەیاند، کۆمسیۆن لە ژماردنەوەی هەموو دەنگەکانەوە هاتە سەر جیاکردنەوەی ژمارەیەک سندوقی کەم ئەوەش تەنها بۆ ئەوە بوو کە ئەو ساختەکارییە تێبپەرێنن و ئەوجۆرە مامەڵەیە لەگەڵ سندوقەکاندا مامەڵەیەکی ناتەندروست بوو.

وتیشی، هەرلەسەرەتاوە روون بووە ئەنجامەکان چۆن دەردەچن، چونکە کۆمسیۆن بەپێی یاساکەی پەرلەمان و بڕیاری دادگاش کاریان نەکرد و لە بەرژەوەندی خۆیان کاریان کردووە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP