وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ناونیشانه‌كانى وتارى ئه‌مڕۆ هه‌ینى دیاریكرد

- 8/10/2018 10:08:00 AM 23413 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى، ناونیشانه‌كانى وتارى ئه‌مڕۆ هه‌ینى راگه‌یاند و سێ ته‌وه‌رى دیاریكردووه‌.

وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ له‌ وتارى هه‌ینى مزگه‌وته‌كان باس له‌ گه‌وره‌یى ١٠شه‌وى (ذى الحجه‌) ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ سزاى ئازاردانى خه‌ڵكى بێتاوان له‌ ئیسلامدا.

بنه‌ماكانى خێزانى به‌خته‌وه‌ر له‌ژێر سایه‌ى قورئان و سونه‌تدا، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى وتاره‌كانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى ده‌بێت.

به‌پێى رێنمایى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف، مامۆستایانى ئاینى ده‌بێت یه‌كێك له‌و سێ ته‌وه‌ره‌ هه‌ڵبژێرن كه‌ بۆیان دیاریده‌كرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP