ئەحمەدی نەژاد داوا لە رۆحانی دەکات دەستلەکاربکێشێتەوە

- 8/10/2018 8:58:00 AM 8067 جار خوێندراوەتەوە

 
خەندان- سەیران محەمەد

سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئێران داوا لە حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌كات دەست لەکاربکێشێتەوە. 

مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سەرۆک کۆماری پێشوی ئێران لەگرتەیەکی ڤیدیۆیدا ره‌خنه‌ی توند له‌ رۆحانی ده‌گرێت و به‌ به‌رپرسی یه‌كه‌می دۆخی ئیستای ئێران له‌ قه‌ڵه‌می ده‌دات.

سه‌رۆكی پێشووی ئێران ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌، ئەوان لە رێککەوتنی ئەتۆمی شتی زۆرباشیان بەخشیوە، بەڵام هیچیان دەستنەکەوتووە هەربۆیە دەپرسێت کێ بەرپرسە لەو دۆخە؟

ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد جەختدەکاتەوە، گه‌لی ئێران له‌ ره‌وشی خراپی ئابووری وڵات بێزار بووه‌ و حكوومه‌تیش له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌یدا راستگۆ نییه‌.

نەژاد بەڕۆحانیش دەڵێت "به‌ڕێز رۆحانی گه‌ل تۆی قه‌بووڵ نییه‌، تۆ و ئوسوڵگه‌را و ریفۆرمخوازه‌كان، هه‌مووتان به‌رپرسن و هاوبه‌شن له‌وه‌ی رووده‌دات".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP