هەواڵی ئەمڕۆ

به‌هۆى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ هاوڵاتییه‌ك كوژرا

- 8/9/2018 1:45:00 PM 19985 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان- هاوار عباس

وتەبێژی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، بەهۆی کێشەى کۆمەڵایەتییەوە، لەگوندێكى سەر بە قەزای ڕەواندز هاوڵاتییه‌ك كوژراوه‌و هاوڵاتییه‌كى دیكه‌ش برینداربوو.

سەعدون هاودیانی، وتەبێژى پۆلیسی سۆران به‌خه‌ندان-ى ڕاگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی، لە گوندی گەرەوانی سەر بە قەزای رەواندز هاوڵاتییه‌ك كوژراو هاوڵاتییه‌كى دیكه‌ش برینداربوو.

وتەبێژى پۆلیسی سۆران ئه‌وه‌شى خسته‌روو،"تائێستا بکوژەکان دەستگیرنەکراون و دۆسییەى لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە".

نیشانەکردن :

#كوشتن

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP