بەڤیدیۆ.. شوانی مەڕەکانیش هاوشێوەی یاریزانەکانی تۆپی پێ راهێنانی قورسی دەوێت

- 8/9/2018 10:53:00 AM 12002 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ساڵانە لەگەڵ هاتنی جەژنی قورباندا، وەک ئەرکێکی ئاینی لەسەرجەم وڵاتە مسوڵمانەکاندا مەڕ و مانگا دەکرێنە قوربانی، بەڵام هەندێک جار پرۆسەی قوربانیکردنەکە قوربانی لێدەکەوێتەوە.

بۆ کەمکردنەوەی ئەو قوربانیانە و رێگریکردن لە پیشهاتی نەخوازراو تیمێکی فریاگوزاری لە تورکیا پێکهێنراوە، بۆ گرتنەوە و کۆنترۆلکردنی مانگا سەرکەشەکان لە کاتی هەڵهاتنیان.

ئەو تیمە، هاوشێوەی یاریزانانای تیمێکی دوگۆڵی مەشق و راهێنانیان پێدەکرێت بە شێوازی جیاجیا، و ئامادەکاری دەکەن بۆ گرتنەوەی مانگا و مەڕە سەرکەشەکان کە لەدەست سەربرەکان هەڵدێن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP