ئاسایشی ڕاپەڕین سێ‌ تۆمه‌تبار به‌برێك مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه‌ دەستگیر ده‌كات

- 8/7/2018 4:51:00 PM 2982 جار خوێندراوەتەوە
ماددەی هۆشبەر


 خەندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى راپه‌رین رایگه‌یاند، یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ و هێزەكانی بنكەی ئاسایشی هێرۆ، توانیان سێ‌ "تۆمه‌تبار" دەستگیر بكەن بەبڕێك ماددەی هۆشبەره‌وه‌.

له‌راگه‌یه‌نراوێكى ئاسایشى راپه‌ریندا هاتووه‌، دوای وەرگرتنی زانیاری وورد لەلایەن بەشی ماددە هۆشبەرەكان لەیاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ و هێزەكانی بنكەی ئاسایشی هێرۆ توانیان سێ‌ "تۆمه‌تبار" دەستگیر بكەن بەبڕی ( 450 گرام ) ماددەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵی سپی )كە لە ئێرانەوە هێنرابویه‌ ناو خاكی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی بەكارهێنان و بازرگانیكردن پێوەى.

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى ئاسایشى راپه‌رین ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌روو،"ئه‌و "تۆمه‌تبارانه‌" دانیشتوى قه‌زاى كۆیه‌ و قه‌ڵادزێ بوون، دوای دەستگیرکردنیان لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی ڕانیە، بەپێی ماددەی 14ى هۆشبه‌ر ڕاگیراون پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

راگەیه‌نراوه‌كه‌ باسی لەوەشکردووە،"ئه‌و "تۆمه‌تبارانه‌" جگە لەوەی بازرگانیان به‌و مادده‌یه‌وه‌ كردوە خۆشیان بەكاریان هێناوە".

نیشانەکردن :

#رانیە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP