حكومه‌ت بڕیاره‌كه‌ى ده‌ركردووه‌
خزمه‌تگوزارییه‌كى دیكه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان كرا به‌پاره‌

- 8/6/2018 5:05:00 PM 231137 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

به‌پێى نوسراێكى وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم، لەمەودوا بۆڕایکردنی کاروبارەکانی هاوڵاتیان کە تایبەتە بە پسوڵەی خۆراک کرێیەک وەردەگیرێت بەناوی خزمەتگوزاری لە هاوڵاتیان لەبەرامبەر ڕایکردنی کارەکانیاندا.

عه‌بدولره‌حمان عه‌لى، بڕیاردەری لیژنەی بازرگانی وماف بەکاربەر لەپەرلەمانی کوردستان، له‌ نوسینێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌،  هەرکەسێک لە (۱-۸-۲۰۱۸)ه‌ وە یەکێک لەوکارانەیان گۆڕانکارییانە لەفۆرم یان پسوڵەی خۆراکەکەیدا بکرێت، بەپێی جۆری کارو گۆڕانکارییەکە کرێی خزمەتگوزارییەکە بدات.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، دوای بەدواداچونیان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری هەرێم کەوەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمە پێیان ڕاگەیاندوون کە ئەم وەرگرتنی کرێی خزمەتگوزارییە ماوەی ساڵێکە لەهەموو شارەکانی عێراق جگەهەرێمی کوردستان کاری پێدەکرێت وخراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ره‌خنه‌ى له‌ بڕیاره‌كه‌ گرتووه‌و، و رایگه‌یاندووه‌، لەئێستای دۆخی خراپ ونالەباری ئابوری دانیشتوانی هەرێم بەگشتی وفەرمانبەران وموچەخۆران بەتایبەتی جێبەجێکردنی بڕیارێکی لەوشێوەیەو وەرگرتنی کرێیەک بەناوی خزمەتگوزاری باری گرانی سەرشانی هاوڵاتیان وموچەخۆران قورسترو گرانتردەکات .

نرخی وەرگرتنی کرێی خزمەتگوزارییەکان بەمشێوەیە:

ــ مامەڵەی گواستنەوەی خێزان +هاوسەر ۳۰۰۰دینار
ــ جیاکردنەوەی خانە ‌ ‌ ۳۰۰۰دینار
ــ تۆمارکردنی مناڵی خواریەک ساڵ ۳۰۰۰دینار
ــ سەرویەک ساڵ ۱۰۰۰دینار
ــ زیادکردنی کەسێک بۆیەکەم جار ۱۰۰۰دینار
ــ ڕاستکردنەوەی ناو ‌ ۱۰۰۰ دینار
ــ داواکردنی سورەت قەید ۲۰۰۰دینار
ــ گۆڕینی ناوی سەرۆک خێزان ۲۰۰۰دینار
ــ کوژاندنەوەی ناوی دووبارەبوەوەلەکۆمپیوتەر ۳۰۰۰دینار
ــ سڕینەوەی ناوی وەهمی وزیادە ٥۰۰۰دینار
ــ پێدانی پسوڵەی خۆراک ۱۰۰۰ دینار
ــ دەرهێنانەوەی فۆرمی ونبوو ۱۰۰۰۰ دینار
ــ گواستنەوە لەبریکارێکەوە بۆیەکێکی تر ۳۰۰۰ دینار


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP