هەواڵی ئەمڕۆ

دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار دەستیپێكرد

- 8/5/2018 12:26:00 PM 162448 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -

دابەشكردنی موچەی مانگی ئایار دەستیپێكرد و وەزارەتی پێشمەرگە وەك یەكەم وەزارەت موچەی وەردەگرێت.

بەپێی زانیاریەكانی خەندان ئەمڕۆ دابەشكردنی موچەی مانگی ئایار دەستیپێكردووە و بڕیار وایە چەند ڕۆژی داهاتوو موچەی هێزەكانی 70 و 80 و لیواكان دابەش بكرێت و دواتر وەزارەتی پەروەردە موچە وەردەگرێت.

پێشتر سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە خەندان-ی راگەیاندبوو، چیتر لیستی موچەی وەزارەتەكان بڵاوناكرێتەوە و هەموو 30 ڕۆژ جارێك بەپێی ڕیزبەندی موچە دابەش دەكرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست خەندان كەوتووە، وەزارەتی دارایی دەیەوێت بۆ لەمەودوا هەر وەزارەت و دەزگایەك رۆژێكی دیاریكراوی هەبێت بۆ وەرگرتنی موچەو لەو بەروارەدا ئەو وەزارەتە هەموو مانگێك مووچە وەربگرێت.

بەپێی ئەو پلانە مووچە بەپێی خشتەیەكی جێگیر دابەشدەكرێت، بەڵام دۆخی مووچە ئاسایی نابێتەوە تا لە رۆژێكدا مووچەی هەموو شوێنەكان دابەشبكرێت، لەوبارەوە وەزارەتی دارایی ئامادە نییە زانیاری فەرمی بدات.

وەزارەتەكە دەیەوێت بە هیچ شێوەیەك خشتەی مووچە بۆ راگەیەندنەكان نەنێرێت و تەنها مانگانە لە رۆژێكدا پارە بۆ وەزارەتێكی دیاریكراو رەوانە بكات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP