ئاگر له‌ بازاڕێكى هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌

- 8/4/2018 11:01:00 PM 19942 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

ئاگر له‌ بازاڕى قه‌یسه‌رى هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌و تا ئێستا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌، به‌رگرى شارستانیش ده‌ڵێت، ته‌نها زیانى مادى هه‌بووه‌.

بێوار زیاد، وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر به‌ خه‌ندان-ى راگه‌یاند، شه‌ش بنكه‌ى به‌رگرى شارستانى سه‌رقاڵى كۆنترۆڵكردنى ئاگره‌كه‌ن.

وتیشى، ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ نه‌كراوه‌ و نازانن هۆكاره‌كه‌ى چییه‌ و تا ئێستا ته‌نها زیانى ماددى هه‌بووه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP