رانیه‌؛ گردبوونەوە بۆ پشتیوانى له‌ سالار ئه‌رسه‌لان كرا

- 8/3/2018 4:41:00 PM 3965 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان- هێمن حه‌سه‌ن

چالاکوانانی كۆمه‌ڵى مەدەنی لە راپەرین، لەو شوێنه‌ی سالار ئەرسەلان کەمئەندامی سەنگەر خۆى سوتان  گردبوونەوە و پشتگیری خۆیان بۆ سالار راگەیاند.

ئاسۆ کۆساری، مامۆستا و چالاکوانی مەدەنی بەخەندان-ی راگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینى وه‌ك پشتیوانیه‌ك له‌ سالار ئه‌رسه‌لان ئه‌و هاوڵاتییه‌كه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو خۆى سوتان گردبوونه‌وه‌.

رۆژی چوارشەممە رابردوو، سالار ئەرسەلانی کەمئەندامی سەنگەر و تەمەن (٤٤)ساڵ لەسەر لابردنی عەرەبانەکەی لەلایەن بەشی لادانی زیادەڕۆیی لە شارەوانی چوارقورنە، کە بژێوێ ژیانی لەسەر بوو گڕی لەجەستەى خۆی بەردا و لەسەدا (٤٥) لاشەی سووتا و ئیستا لە نەخۆشخانەی ئیمیرجینسی لەسلێمانی لەژێر چاودێری پزیشکدایە.

نیشانەکردن :

#رانیە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP