گوگڵ وەشانێکی تایبەت بۆ چین دروستدەکات

- 8/2/2018 11:57:00 AM 4360 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-ئارام قەفتان

کۆمپانیای گوگڵ بریاریدا وەشانێکی نوێ دروستبکات بۆ بەکارهێنەرانی چین.

بی بی سی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، کۆمپانیا گوگڵ وەشاندنێکی نوێ دروستدەکات لەگەڵ یاسا و بریارەکانی چین یەکبگرێتەوە. 

لەساڵی٢٠١٠دا، کۆمپانیای گوگڵ کارکانی لە چین وەستێنرا، بەهۆی سانسۆرەکانی حکومەتەوە و کۆمپانیاکەش پێی وایە، ئەو هەنگاوەی حکومەتی چین "سنوردارکردنی ئازادی رادەربڕینە" . 

ئێستا گوگڵ کار لەسەر پرۆژەیەکی نوێ دەکات بەناو "دراگۆن-فلای"، لە رێگەی ئەم پرۆژەیەوە گوگڵ بە میکانیزمێکی جیاواز کاردەکات و رێگری لە دۆزینەوەی ئەو بابەتانە دەکات پەیوەستە بە مافەکانی مرۆڤ و ئاینەکانەوە. 

نیشانەکردن :

#چین

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP