وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی پێنج رادەگەیەنێت

- 8/1/2018 7:53:00 PM 214968 جار خوێندراوەتەوە


خەندان- خۆزگە عەزیز

تا ئێستا خشته‌ى مووچه‌ى مانگى پێنجى ئه‌مساڵ رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌و سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، لە چوار رۆژی داهاتوودا خشتەی مووچەی مانگی پێنج رادەگەیەنرێت و وەزارەتی پەروەردە لە لیستی یەکەمدایە و دوای وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.


سەرچاوەكه‌ بە خەندان-ی راگەیاند، لە ماوەی چوار رۆژی داهاتوودا لیستی یەکەمی مووچە رادەگەیەنرێت، لە لیستی یەکەمدا وەزارەتی پێشمەرگە و پەروەردە و دارایی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و چەند وەزارەتێکی تر رادەگەیەنرێت.

وتیشی، دابەشکردنی مووچە بە ٣٠ رۆژ جارێک دەبێت و وەزارەتی دارایش بۆ دابەشکردنی مووچە پشت بەو ٣٧٨ ملیار دینارەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و ٣١٧ ملیار دینارەکەی بە‌غدا دەبەستێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP