بۆ یەكەمجار لە بازاڕەكانی جیهان فرۆش هواوی پێش ئایفۆن كەوت

- 8/1/2018 12:28:00 PM 27815 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- ئارام قەفتان

فرۆشی مۆبایلی زیرەكی هواوی بۆ یەكەمجار لە بازاڕەكانی جیهان پێش ئایفۆن كەوت و رێژەی فرۆشی بە بەراورد بە ساڵی رابردوو لەسەدا 40 زیادیكردووە.

سی ئێن ئێن لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، كۆمپانیای چینی هواوی لە دوای سەرژمێرییەك بۆ بەرهەمەكانی لە بازارەكانی جیهاندا دەركەوتووە 54 ملیۆن مۆبایلی فرۆشتووە. 

 ئاماژەی بەوەشكردووە، رێژەی فرۆشتن بە بەراورد بە ساڵی رابردوو لە سەدا 40 زیادی كردووە، كۆمپانیاكەش ئەوە بە دەستكەوتێكی گەورە دادەنێت.

هاوكات لە راپۆرتێكدا كۆمپانیای هواوی ئاشكرایكردووە، توانیویانە نزیك ببنەوە لە ركابەریكردنی كۆمپانیای سامسۆنگ، كە لە مساڵدا كۆمپانیای سامسۆنگ 70 ملیۆن مۆبایلی زیرەكی فرۆشتووە و بە رێژەی لەسەدا 10 كڕیاری كەمی كردووە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP