بەڤیدیۆ..پۆلیسی دوبەی ئەڵماسێکی ٢٠ ملیۆن دۆلاری لە پێڵاوی "دزێک"دا دەدۆزێتەوە

- 7/25/2018 11:18:00 PM 142678 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پۆلیسی دوبەی توانی ئەڵماسێک لە پێڵاوی دزێکدا بدۆزێتەوە، کە نرخەکەی بە ٢٠ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.

بەپێی بەدواداچونی پۆلیسی ئەو شارە، ئەڵماسەکە جۆرێکی تایبەتی وڵاتانی ئاسیایە و تۆمەتبارەکە دوای دزینی ویستویەتی لەناو پێڵاوەکەیدا بیشارێتەوە و بە قاچاخ لەڕێگەی دەریاوە بیگوازێتەوە.

رووداوی دزیکردنەکە، لە ٢٥/٥ ی ئەمساڵدا ئەنجامدراوە و پۆلیسی شارەکە لە ئەنجامی بەداوداچونێکی چڕو پڕ و سەیرکردنی هەشت هەزار و ٦٢٠ کاتژمێر گرتەی ڤیدیۆیی کامێرای چاودێری توانیویانە شوێنی تۆمەتبارەکە و حەشاردانی ئەڵماسەکە بدۆزنەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP