خشتەی دابەشكردنی مووچە

- 7/24/2018 8:46:00 AM 202276 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەپێی ئەو خشتەیەی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی بڵاویكردەوە، دابەشكردنی مووچە تا 29ی مانگ بەردەوام دەبێت و یەكشەممەی داهاتوو كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار دێت.

بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و  سەرۆكایەتی هەرێم دابەشدەكرێت.

هەروەها رۆژانی چوارشەممەو پێنجشەممە مووچەی خانەنیشنی سەربازی لیواكانی نەوت و گاز دابەشدەكرێت، هاوكات رۆژی یەكشەممەش بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی شارستانی كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری ئەمساڵ دەهێنرێت.

وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە، بۆ دابینكردنی مووچە پشت دەبەستێت بە دوو بڕە پارە كە بریتین لە 378 ملیار دیناری داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان و لەگەڵ 317 ملیار دینار كە بەغداد دەینێرێت.

وەزارەتی دارایی دەڵێت، مانگانە مووچە لەكاتی خۆی دابەشدەكرێت بە دوو لیست، لە لیستی دووەم لەگەڵ گەیشتنی بڕە پارەكەی بەغدا یەكەم وەزارەت، وەزارەتی پەروەردە دەبێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP