ماوەی سێ رۆژ کارەبای نیشتیمانی لە هەرێمی کوردستان نابێت

- 7/23/2018 8:35:00 PM 238153 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەری کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ٢٧ی ئەم مانگەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، کارەبای نیشتیمانی نادرێتە هاوڵاتیان بەهۆی کارکردنی کۆمپانیای دانا غاز لەو یەکانەی کە کە کارەبا بۆ هەرێم بەرهەم دەهێنن.

سالار حسامەدین، بە خەندان-ی راگەیاند، کۆمپانیای دانا غاز لە ماوەی ئەو سێ رۆژەدا دەیەوێت توانای بەرهەمهێنانی غاز زیاد بکات، لە هەرسێ وێستگەی سەرەکی شارەکانی (هەولێر و دهۆک و سلێمانی)، کە کارەبای هەرێمی لێ بەرهەمدەهێنرێت.

دەشڵێت، ئەو چاکسازییە ماوەی سێ رۆژی پێدەچێت ودوای ئەوە دەکەوێتە کار و دواتریش کارەبا زیاتر بە هاوڵاتیان دەدرێت.
 
لەماوەی ئەو سێ رۆژەدا مۆلیدە ئەهلییەکان دەتوانن ٢١ کاتژمێر کارەبا بۆ هاوڵاتیان دابینبکەن، واتا لە شەوڕۆژێکدا سێ کاتژمێر هاوڵاتیان هیچ کارەبایەکیان نابێت.





















Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP