هەواڵی ئەمڕۆ

یەمەن؛ حکومەتی شەرعی مەرجەکانی بۆ دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ حوسییەکان دەخاتەڕوو

- 7/23/2018 7:14:00 PM 3843 جار خوێندراوەتەوە
ئەحمەد عوبێد بن دەغر، سەرۆک وەزیرانی یەمەن

خەندان- دانا تەیب مەنمی 

حکومەتی یەمەن مەرجەکانی خۆی بۆ دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ چەکدارانی حوسییەکان دەخاتەڕوو.

دۆێنێ ئەحمەد عوبێد بن دەغر، سەرۆک وەزیرانی یەمەن، وەڵامی حکومەتەکەی گەیاندە مارتن گری گریفیس، نێردەی نێودەوڵەتی بۆ یەمەن، سەبارە بە پێشنیارەکانی ئەمەی دوایی لەبارەی رەوشی شاری حودەیدە و بەندەری ئەو شارە کە مانگی ڕابردوو خستبوویەڕوو.

سەرۆک وەزیرانی یەمەن لەبارەی مەرجەکانیان بۆ دەستپێکردنی  دانوستان لەگەڵ حوسییەکاندا ڕایگەیاندووە " پێویستە پێش ھەر گفتوگۆیەکی ئایندەیی نیازپاکی پیشانبدرێت  لەڕێگای ئازادکردنی سەرجەم دیل و دەستگیرکراوەکان لە بەندیخانەکانی چەکدارانی حوسییەکاندا."

ھەروەھا ئاماژەیکردووە بەمەرجێکی دیکە کە بریتیە لە کارئاسانی بۆ گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی و فریاکەوتن بۆ زیانلێکەوتووان لە سەرانسەری یەمەندا.

ئاماژەشیکردووە بەوەی حکومەتی جەختدەکاتەوە لە سەر ئاشتی دادپەروەرانە و گشتگیر بەپێی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتیمانی، و بڕیارە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان، و کشانەوەی تەواوی حوسییەکان لە شاری سەنعای پایتەخت و ھەموو شارە یەمەنییەکانی دیکە، و ڕادەستکردنی چەکەکانیان بە دەوڵەت و گەڕانەوەی دەسەڵاتی شەرعی بۆ یەمەن. 


نیشانەکردن :

#یه‌مه‌ن

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP