بەپەلە

ئەمەریکا دژی ئەنجامدانی ریفراندۆمە لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا

- 7/20/2018 9:00:00 PM 6152 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ هەینی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پیشنیازێکی روسیای رەتکردەوە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم، بۆ جیابوونەوەی رۆژهەڵاتی  ئۆکرانیا  و لکاندنی بە روسیاوە.

ئوکراینا دووەمین وڵاتی گەورەی ڕۆژھەڵاتی ئەوروپایە، لەگەڵ ڕووسیا لە ڕۆژھەڵاتەوە، بیلاڕووس لە باکوور، پۆڵەندا، سلۆڤاکیا و ھەنگاریا لە ڕۆژاواوە، ڕۆمانیا و مۆلدۆڤا لە باشووری ڕۆژاواوە، و دەریای ڕەش و دەریای ئازووف لە باشوورەوە ھاوسنوورە.، ئوکراینا ئەندامە لە یەکێتیی وڵاتە سەربەخۆکان،  لە نێوان ساڵانی ١٩٢٣-١٩٩١ زۆربەی ئوکراینا بەشێک بوو لە یەکێتیی کۆمارەکانی سۆڤیێتەوە و لە دوای ١٩٩١ ەوە جیابوونەوە و سەربەخۆییان راگەیاند

گاریت مارکێز، وتەبێژی  ئەنجومەنی ئاسایشی ژیشتمانی کۆشکی سپی، ئەو ریفراندۆمەی بە نایاسایی ناوبرد، و وتی" ئیدارەی سەرۆکایەتی ئەمەریکا پستگیری ئەنجامدانی ریفراندۆم ناکات لە رۆژهەلاتی ئۆکرانیا... هیچ شەرعییەتێک لە ئەنجامدانی ریفراندۆمدا نییە لەو ناوچەیە، بەوپێیەی ئەو ناوچەناە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی  ئۆکرانیادان".

ئەو دواکاریەی روسیا دوای چەند رۆژێک  دێت لە کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان ڤلادمێر پوتن، سەرۆکی روسیا و دۆناڵد ترەمپ-ی هاوتا ئەمەریکییەکەی، کە بۆ یەکەم جار ژۆبوونەوەی دوو قۆڵییان ئەنجامدا، ئەگەرچی هەردولا بە کۆبونەویەکی بەرهەمدار ناویان برد، بەڵام لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بە کۆبوونەوەیەکی"مشتومڕئامیز" ناوزەند کرا.

قەیرانی ئۆکرانیا؛ ململانێ ناوخۆیی و بەرژەوەندییە دەرەکییەکان

لە دوای روخانی  یەکێتی سۆڤیەت لە  کۆتایی جەنگی سارد-دا، ئۆکرانیا لە ڕێگەی ریفەراندۆمەوە  لە کۆتایی ساڵی ١٩٩١ دا لە روسیا جیابووەوە و بووە سەربەخۆیی بەدەستهێنا، بەڵام دروستکردنی هەیکەلی حکومەتی نوێی ئۆکرانیام هەر لە سەرەتاوە بە کیشمەکێشی ناوخۆیی دەستیپێکرد، ،بەوپێیەی  لە ئۆکرانیادا  نزیکی سەدا ٢٠ یان روسین و پاشماوەی یەکێتی سۆڤییەتی جارانن.

لە ئۆکرانیادا ژمارەی روسەکان زۆرە و کاریگەریان لەسەر رامیاری ئۆکرانیادا هەیە، جگەلەوەی ئۆکرانیا وەکو وڵاتێکی بەرفراوان و گەورە شوێنێکی ستراتیژی گرنگی لە ناوچەکەدا هەیە، روسیا چاوی لە ناوچەی ستراتیژی نیمچە دورگەی کریمیا هەبووە و لەبنچینەدا بەهی خۆی دەزانێت، هەروەکو بنکەی دەریایی روسیا بەبەردەوامی لە شاری سیڤاستۆپۆلی نیمچەدورگەی کریمیا بووە،  هەروەها کریمیا بۆ روسیا وەکو دەروازەیەکە بۆ دەریای رەش و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

کێشەی ناوخۆیی ئۆکرانیا هەر زوو لە نێوان لایەنگیرانی روسیا و لایەنگیرانی رۆژئاوا لە دوای سەربەخۆیی ئۆکرانیا خۆی خستەروو. روسیا پشتگیری لایەنگران و دۆستانی خۆی لە ئۆکرانیا کرد و توانی وابکات کە لایەنگرانی خۆی لە دەسەلاتدا بەهێزبکات و بەمجۆرە درێژە بە کاریگەری خۆی بەسەر ئۆکرانیادا چ لە بواری رامیاری یا ئابوریەوە بدات،  روسیا لە رێگەی توانای سامانی سروشتی خۆی و فرۆشتنی گاز بە ئۆکرانیا هەمیشە توانیویەتی گوشار بۆسەر ئۆکرانیا دروستکات و کاریگەری خۆی بنوێنیت.

یەکەم تەقینەوەی ناکۆکیە نێوخۆییەکان لە شۆڕشی نارنجیدا لە ساڵی ٢٠٠٤ دا خۆی خستەروو، لە هەڵبژاردنی ٢٠٠٤ دا ڤیکتۆر یانوکۆڤیچ و دەسەڵاتی فەرمانرەوا بە گەندەڵی و ساختەکاری لەلایەن ڤیکتۆر یوشینکۆوە تۆمەتبارکران و شۆرشی نارنجی سەریهەڵدا.

لە ١٦ی مارس٢٠١٤دا ریفراندۆم لەسەر جیابوونەوەی کریمیا لە ئۆکرانیا و لکاندنی بە روسیا ئەنجام درا، وڵاتانی رۆژئاوا دژی ئەو راپرسییە وەستان و بە نایاسایی دانا، ریفراندۆم کرا و ٩٦ لەسەدا لە کۆی ٨٣ لەسەدای دانیشتوانی هەرێمەکە روسیایان هەڵبژارد، لە رۆژانی دواتر کریمیا سەربەخۆیی خۆی راگەیاند و پاشان بەرپرسانی کریم داوایان کرد بچنەسەر خاکی روسیا و روسیا پێشوازی ئەو داواکارییەی کرد، لە 18ی مارسدا سەرۆکی روسیا پوتین واژوی رێککەوتننامەکەی لەگەڵ بەرپرسانی نیمچەدورگەی کریمیا کرد.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP