هەرئێستا

دابه‌شكردنى ئاو له‌هه‌ڵه‌بجه‌ راده‌گیرێت

- 7/19/2018 6:38:00 PM 3567 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی شکانی بۆری سەرەکی پڕۆژەی ئاوی ئەحمەد ئاوا، بۆ ماوه‌ى دوو ڕۆژ دابه‌شكردنى ئاو له‌به‌شێك له‌گه‌ره‌كه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ راده‌گیرێت. 

له‌راگه‌یه‌نراوێكى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى هه‌ڵه‌بجه‌دا هاتووه‌، بەهۆی شکانی بۆری سەرەکی پڕۆژەی ئاوی ئەحمەد ئاوا ، ژمارەیەک گەڕەکی پارێزگای هەڵەبجە بێ ئاو دەبن و  له‌ئێستاداشدا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەش سەرقاڵی چاککردنی شکاوییەکەن.

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئاماژەى بەوەشکردوە،" ڕاگیرانی ئاوەکە لە ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتى ۱۹ ی ۷ ی ۲۰۱٨ بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەبێت".

نیشانەکردن :

#هەڵەبجە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP