سەدر بۆ لایەنەكان: گفتوگۆكانتان بوەستێنن تا داواكاریی خۆپیشاندەران جێبەجێدەكرێن

- 7/19/2018 6:34:00 PM 2803 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-زانا داود

موقتەدا سەدر، داوا لە لایەنە سیاسییەكان دەكات، گفتوگۆكانیان بوەستێنن تا داواكارییەكانی خۆپیشاندەران جێبەجێدەكرێن.

لە پەیامێكدا لە تویته‌رى تایبه‌تى خۆى سەدر، كە هاوكات سەرۆكی هاوپەیمانیی سائیروون (براوەی یەكەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق)ە، داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسییە براوەكانی هەڵبژاردن دەكات، گفتوگۆ سیاسییەكانیان سەبارەت بە پێكهێنانی هاوپەیمانێتی بوەستێنن، تاوەكو داواكارییەكانی خۆپیشاندەران جێبەجێ دەكرێن.

سه‌در، داواكارى خۆپیشانده‌ران به‌ ره‌وا ده‌زانێت و  داواكاریشە شانەیەكی كاركردنی جدی لەگەڵ حكومەت و بە هەماهەنگی لەگەڵ خۆپیشاندەران پێكبێت، بەمەبەستی جێبەجێكردنی داواكارییەكانی خۆپیشاندەران.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP