ڕیاڵ مەدرید دەتوانێت نیمار بکڕێت؟

- 7/19/2018 6:28:00 PM 510 جار خوێندراوەتەوە


خەندان سپۆرت-

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە گواستنەوەی نێیمار دا سیلڤای هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان کێشەی بۆ دروست دەبێت و ناتوانێت ئەو ئەستێرەیەی سلیساوەکان بۆ ریزەکانی یانەکەی بگوازێتەوە.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاماژەی بەوە کردووە کە یاساکانی فیفا بۆ پەیڕەوکردنی یاریی خاوێن رێگا نادەن ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی گرێبەستی نێیمار ئیمزابکەن، چونکە نرخی ئەو یاریزانە لە سەروو 200 ملیۆن یۆرۆیەو ئەوەش بۆ شاهانەییەکان كێشە دروست دەکات و مەترسی ئەوەی لەسەرە لەلایەن فیفاوە دووچاری سزادان و راگرتن ببنەوە.

رۆژنامەکانی فەرەنسا ئاماژەشیان بەوە کردووە کە ئیدارەی یانەی پاریس سانجێرمان ئامادەنین بەکەمتر لە 200 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری نێیمار ببن، چونکە لە وەرزی رابردوودا بەبڕی 222 ملیۆن یۆرۆ ئەو کوڕەی سامباکانیا لە یانەی بەرشلۆنەوە بۆ باخچەی شازادەکان گواستووەتەوە.

هەموو هەوڵەکانی ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ شوێنگرتنەوەی رۆناڵدۆی پۆرتوگالییە کە ریزەکانی شاهانەییەکانی بۆ یۆڤانتۆس جێهێشتووە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP