سلێمانی؛ چاودێری و پشكنین لە خاڵە سنورییەكان توندتر دەكرێت

- 7/19/2018 6:19:00 PM 2422 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

بەئامانجی چارەسەركردنی كێشەو بەربەستەكان لەدەروازە سنورییەكانی پارێزگای سلێمانی، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار كۆبووەوە و بەووردی بەدواداچون بۆ كێشەو گیروگرفتەكان كرا.   

ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، توندوتۆڵكردنی خاڵە سنورییەكان و چڕكردنەوەی چاودێری و پشكنینەكان كارێگی گرنگ و پێویستە بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و رێگری كردن لە هاتنە ناوەوەی هەر خواردن و ماددەیەكی زیان بەخش كە زیان بە بەرژەوەندی گشتی بگەیەنێت.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژە بەبڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كرا كە لەمەودوا كاری پشكنین و چاودێری كردن لە خاڵە سنورییەكان دەسپێردرێت بە كەرتی تایبەت و لەرێگەی دابینكردنی ئامێری پێشكەتوو رێگری لە هاتنە ناوەوەی هەموو خواردن و مەوادێكی زیان بەخش دەكرێت. 

نیشانەکردن :

#سلێمانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP