گه‌رمیان؛ رووداوێكى هاتوچۆ برینداربوونى شه‌ش هاوڵاتى لێكه‌وته‌وه‌

- 7/19/2018 5:56:00 PM 3832 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان رایگه‌یاند، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پاترۆڵ لەگوندی ڕەزوار، شەش کەس بونە قوربانی.

له‌راگه‌یه‌نراوێكى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیاندا هاتووه‌، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ لەگوندی ڕەزواری سەر بەناحیەی قۆرەتوو، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پاترۆڵ وەرگەڕاو تێیدا شۆفێرەکەى و پێنج سەرنشین برینداربون.

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ راشیگه‌یاندوه‌،"بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار".

نیشانەکردن :

#رووداوی هاتوچۆ

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP