هەواڵی ئەمڕۆ

عێراق؛ سبه‌ینێ هه‌ینى گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و خۆپیشاندانه‌كان فراوانتر ده‌بن

- 7/19/2018 5:54:00 PM 3091 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

نزیكه‌ى دوو هه‌فته‌یه‌ خۆپیشاندانه‌كانى شاره‌كانى خوارووى عێراق، به‌رده‌وامه‌و خۆپیشانده‌ران بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن سبه‌ینێ هه‌ینى خۆپیشاندانى گه‌وره‌ له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بانگەشەی ئەوە دەکرێت، سبەینێ هەینی ٢٠ی تەمموز  لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت.

میدیاکانی عێراقیش باسیان لەوەکردووە، چاوەڕوان دەکرێت سبه‌ی هه‌ینى خۆپیشاندانه‌كان زۆر فراوانتر ببن.

خۆپیشانده‌ران جه‌خت له‌ ره‌وایه‌تى داواكانیان ده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌ڵێن، ده‌بێت گه‌نده‌ڵكاران سزابدرێن و خزمه‌تگوزارییه‌كان باشتر بكرێت، خزمه‌تى برینداره‌كان بكرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP