كه‌ركوك؛ ٤٠ پۆستى كورد له‌لایه‌ن عه‌ره‌ب و توركمانه‌وه‌ پڕكراونه‌ته‌وه‌

- 7/19/2018 5:38:00 PM 6656 جار خوێندراوەتەوە

 

خه‌ندان- سالار محه‌مه‌د

ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت، پڕكردنه‌وه‌ى پۆسته‌كانى كورد له‌لایه‌ن عه‌ره‌ب و توركانه‌وه‌، زیانى به‌ رێژه‌ى كورد گه‌یاندوه‌ له‌فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كاندا.

جوان حه‌سه‌ن، به‌خه‌ندان-ى راگه‌یاند، دواى رووداوه‌كانى ١٦ ئۆكتۆبه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى كورد، كه‌به‌رپرسیارێتیان هه‌بوه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى كه‌ركوك پۆسته‌كانیان به‌ جێهیشتوه‌و دواتر له‌لایه‌ن بریكاره‌كانیان پڕكراونه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌به‌وه‌ش ده‌كات،" له‌دانانى ئه‌و كه‌سانه‌ وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ر هیچ راوێژێك له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى پارێزگا نه‌كراوه‌، كه‌ له‌ ئێستادا ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ خۆى بۆ خۆى چه‌ندین گرفتى هه‌یه‌".

راشیگه‌یاند،" به‌شێكى زۆرى ئه‌و پۆستانه‌ى له‌ رابردوودا به‌ده‌ست كورده‌وه‌ بوون به‌هه‌ر هۆكاربێت له‌ئێستادا دراونه‌ته‌ نه‌ته‌وه‌كانى وه‌كو عه‌ره‌ب و توركمان كه‌ئه‌مه‌ش زیانى بۆ رێژه‌ى كورد هه‌یه‌ له‌ فه‌رمانگه‌كانى حكومه‌تدا".
 
به‌پێى زانیارییه‌كانى خه‌ندان له‌ دواى رووداوه‌كانى ١٦ ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ ٤٠ پۆستى كورد له‌سنورى پارێزگاى كه‌ركوك له‌لایه‌ن عه‌ره‌ب و توركمانه‌وه‌ پڕكراونه‌ته‌وه‌. 


نیشانەکردن :

#كه‌ركوك

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP