رێگای بەختەوەری کەمیانە؟

- 7/19/2018 5:22:00 PM 553 جار خوێندراوەتەوە


خەندان لایف-پەرستۆ

هەندێک لەو کەسانەی سینگڵن، پێیانوایە بەدەستهێنانی بەختەوەری لەرێگای پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیریەوەیە، بەڵام هەندێکی دیکەش بە پێچەوانەوە پێیانوایە بەختەوەری واتە تەنهایی و هەوڵدان بۆ ئامانج و بەرژەوەندیە تایبەتیەکان.

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ئەمەریکی کە لە ماڵپەڕی buzzkito بڵاوکراوەتەوە، هاوسەرگیری تەمەن درێژدەکات، بەڵام سینگڵی دەبێتەهۆی زیان بۆ تەندروستی، هاوکات لە لێکۆڵینەوەیەکی دیکەدا کە لە زانکۆی "نیوزلەندا" ئەنجامدراوە، ئەو کەسانەی ژیانی هاوسەرگیری دروستدەکەن و پەیوەستن بە کەسێکەوە، ئاسوودە و بەختەوەرترن بە بەراورد بە سینگڵەکان، بەڵام ژیانی تەنهایی ئەگەری دڵەڕاوکێ و بیرکردنەوەی سلبی زیاددەکات.

لەلایەکی دیکەوە ئاماژە بەوەدەدرێت، کە خۆشبەخشتی لە ژیانی هاوسەرگیریدا، پەیوەستە بە هەڵبژاردنی هاوبەشی ژیانی گونجاوەوە، ئەمەش باشترین بڕیارە، چونکە دەبێت هاوڕێیەکی باشی ژیانت بێت، لەهەمانکاتدا باوکێکی باشیش بێت، چونکە بەپێی توێژینەوە زانستیەکان ئەو کەسەی دەبێتە هاوبەشی ژیانت، 18 هەزار جار رۆژانە گوێت لە دەنگی دەبێت، لە هەموو خوانێکدا بەشداری دەکات لەگەڵتدا، بەڵام ئەگەر هەڵبژاردنەکەت هەڵەبوو، بێگومان ژیانێکی ئاسوودەت نابێت و بە ناکۆکی و گرفتەوە بەڕێوەدەچێت.

لە نوێترین توێژینەوەی زانکۆی "کوینزلاند" بۆ تەکنەلۆژیا، دەرکەوتووە، سینگڵی هۆکارێکە بۆ زیادبوونی کێش و هەڵبژاردنی خواردنی ناتەندروست، جگەلەوەی رەنگە ئارەزووی خواردنیشی تێکبچێت، کەواتە ئێستا کامیان هەڵدەبژێریت؟


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP