به‌شه‌ خۆراكى دوو مانگى هاوڵاتیان دابه‌ش ده‌كرێت

- 7/19/2018 5:04:00 PM 38789 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان- سالار محه‌مه‌د

به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای خۆراك له‌سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌شه‌ خۆراكى دوو مانگى هاوڵاتیانى هه‌رێم گه‌یشتوه‌و له‌ئاینده‌یكى نزیكدا ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ده‌كرێت.
 
شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د، به‌خه‌ندان-ى راگه‌یاند، به‌شه‌ خۆراكی مانگه‌كانی ٤و ٥ ى ٢٠١٨ گه‌یشتۆته‌ سلێمانی و له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى ده‌كرێت.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد،"دابه‌شكردنی ئه‌و به‌شه‌ خۆراكانه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌و پشكنینانه‌ى كه‌ بۆى ده‌كرێت هه‌ركات له‌ پشكنین ده‌رچوون دابه‌شى ده‌كه‌ن به‌سه‌ر هاولاتیاندا".

به‌رێوه‌به‌رى دابه‌شكردنى خۆراك له‌ سلێمانى وتیشى،"جۆری مادده‌كان گه‌یشتوه‌ته‌ سلێمانى کە پێكهاتووه‌ له‌ شه‌كر و زه‌یت و برنج".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP