نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکات "رێز لە داواکاریی خۆپیشاندەران بگرن"

- 7/19/2018 4:00:00 PM 3127 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکات، رێز لە داواکاری خۆپیشاندەران بگرن، و بە "بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندانەکان بکەن".

خۆپیشاندانەكانی هاوڵاتیانی ناوەڕاست و باشوری عێراق لە شارەكانی بەسرە ونەجەف و مسەنا و بغداد و كەربلا نزیكەی دوو هەفتەیە سەریهەڵداوە و داواكاری سەرەكی خۆپیشاندەرانیش، دابینكردنی هەلی كار و چاكسازیی لە كەرتی پەروەردە و تەندروستی و چاككردنی كارەباو لێپرسینەوە لە گەندەڵكاران بوون، بەمەبەستی رێگریكردن و كۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەكان، حكومەتی عێراق چەندین ڕێوشوێنی ئەمنی و ئیداری گرتووەتەبەر.

جان کۆبیچ، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەیاننامەیەکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە دوای لە حکومەتی عێراق کرد، رێزی تەواوی لە داواکاری خۆپیشاندەران  بگرێت بەدەم" داوا ڕەواکانیان"ەوە بچێت.

"جان کۆبیچ داوا  لە کەسایەتیە سیاسییەکانی  حکومەتی داهاتوی عیراق دەکات،  بنیاتنانی ئیدارەیەکی چاک و ریفۆرمی سیاسی و رووبەڕووبوونەوی گەندەڵی  بکەنە پێشێنەی کارەکانیان، کە دەبنە هۆی بەرەوپێشچوون و گەشە و رەخساندنی هەلی کار و دابینکردنی خزمەتگوزاری گشتی کە لە ژێر هەرەشەی لەناوچوونی تەواوەتیدان" لە بەیاننامەکەدا وا نوسراوە.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا نوسراوە" ئەو[جان کۆبیچ]، دژی کوشتن و بریندارکردنی خەڵکی مەدەنی و خۆپیشاندەران و  کارمەندانی ئاسایش و پۆلیسە و، هەروەها دژی روخاندن و تێکدانی سیمای بینا حکومی حزبییەکان و کێڵگە نەوتیەکانەوە، بە هەموو شێوەیەک لە دژی بە لاڕێدابردنی خۆپیشاندانە ڕەوا و ئاشتیانەکانە".

بەپێی دوایین ئامار لە خۆپیشاندانەكانی پارێزگاكانی باشووری عێراق ٣٢٨ كەس بوونەتە قوربانی و زۆرینەی بریندارەكانیشیان سەر بەهێزە ئەمنییەكان بوون، لەو قوربانیانەش ٨ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

نیشانەکردن :

#عێراق #آ،م

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP