بنگرد؛ ته‌قه‌ له‌هاوڵاتییه‌ك كراو گیانى له‌ ده‌ستدا

- 7/18/2018 1:00:00 PM 91042 جار خوێندراوەتەوە


خەندان- ئاوات عوسمان

بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیه‌ى بنگرد رایگه‌یاند، لەگوندی کانی تووی سەر بەناحیەی بنگرد لەقەزای دوکان، هاوڵاتێک ته‌قه‌ى لێكراوه‌و دوای گەیاندنی به‌ نەخۆشخانە گیانى لەدەستداوه‌.

سەردار کوێخا، بەخەندان-ی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو لەگوندی کانی تووی سه‌ربه‌ناحیەی بنگرد، لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللـە لەهاوڵاتی (مستەفا محمد)له‌ دایكبووى ساڵى 1954 كراو بەسەختی بریندارکرا.

باسی لەوەشکرد،" ئەو ڕووداوە لەکاتێکدا بوو کە ئاگرێک لەنزیک ماڵەکەی کەوتوه‌تەوەو خۆی و دوو میوانی ویستویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، لەوکاتەدا دەستڕێژی گوللـەى لێکراوە.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد،"دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانەی ڕانیە لەژێر نەشتەرگەری گیانی لەدەستدا لێکۆلینەوەا لەڕووداوە بەردەوامە".


نیشانەکردن :

#كوشتن

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP