"لەلایەن براکەی و مامییەوە تەقەی لێکراوە"
هێزەکانی پۆلیس ژنێك له‌مردن رزگار ده‌كه‌ن

- 7/15/2018 7:42:00 PM 49623 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگەیاند، پاش ئه‌وه‌ی‌ شه‌وی‌ رابردوو هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ ناحیه‌ی‌ شۆرش ئاگادارکرانەوە به‌بونی‌ ته‌رمی‌ ژنێك له‌گوندی‌ (نوری‌)ی‌ سه‌ر به‌ناحیه‌ی‌ شۆرش، پاش گه‌یشتنی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس بۆ شوێنی‌ رووداوه‌كه‌، ده‌ركه‌وت كه‌ ژنه‌كه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستنه‌داوه‌و بریندار كراوه‌. 

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای‌ گه‌یاندنی‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتنی‌ سلێمانی‌، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ وته‌ی‌ لێوه‌رگیراوه‌و ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كردووه‌ "كه‌ له‌لایه‌ن براكه‌ی‌‌و مامییه‌وه‌ ته‌قه‌ی‌ لێكراوه‌".

ژنه‌كه‌ ناوی‌ (ب، ت، ق)و له‌دایكبوی‌ 1997و ئاسه‌واری‌ سێ فیشه‌ك به‌جه‌سته‌یه‌وه‌ بووه‌.

له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ شۆڕشه‌وه‌ په‌راوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ روداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ هاوكات له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تباره‌كان ده‌رچووه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP