خشتەی دابەشکردنی مووچەی سبەی
-
7/14/2018 8:53:00 AM
211308 جار خوێندراوەتەوە
خەندان-
بەپێی ئەو خشتەیەی کە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردووەتەوە سبەی خشتەی چەند وەزارەت و دەستەیەک دابەشدەکرێت.
بەپێی خشتەکە سبەی خشتەی هەریەکە لە وەزارەتی شارەوانی و وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن و وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی مافی مرۆڤ و دەستەی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و دەستەی ژینگەو دەستەی وەبەرهێنان و دەستەی دەسپاکی و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی و دەزگای مین دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە، بۆ دابینکردنی مووچە پشت دەبەستێت بە دوو بڕە پارە کە بریتین لە 378ملیار دیناری داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان و لەگەڵ 317ملیار دینار کە بەغداد دەینێرێت.
وەزارەتی دارایی دەڵێت، مانگانە مووچە لەکاتی خۆی دابەشدەکرێت بە دوو لیست، لە لیستی دووەم لەگەڵ گەیشتنی بڕە پارەکەی بەغدا یەکەم وەزارەت، وەزارەتی پەروەردە دەبێت.