کرواتیا بۆ یەکەمجار گەیشتە یارى کۆتایى مۆندیال

- 7/12/2018 12:04:00 AM 24192 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کەمێک پێش ئێستا هەڵبژاردەى کرواتیا بەدوو گۆڵ بەرامبەر بە یەک گۆڵ لەهەڵبژاردەى ئینگلتەراى بردەوە و بەم بردنەوەیەش کرواتیا بۆ یەکەمجار گەیشتە یارى کۆتایى مۆندیال.

گۆڵەکانى هەڵبژاردەى کرواتیا لەلایەن هەریەکە لەیاریزانان ئیڤان پیریسیچ لەخولەکى ٦٨ى گێمى دووەم و ماریۆ ماندزۆکیچ لەخولەکى 109ى یاریەکەدا تۆمارکران و تاکە گۆڵەکەى ئینگلتەراش لەخولەکى ٥ى یارییەکە لەلایەن تیران کریبێرەوە تۆمارکرا.

کرواتیا پێشتر یەکێک لەکۆمارەکانى یۆگۆسلافیاى جاران و ساڵى 1992 سەربەخۆیى خۆى لەیۆگۆسلافیا راگەیاندو بۆ یەکەمجار لەساڵى 1998 لەمۆندیالى فەرەنسا بەشدارى کرد و گەیشتە قۆناغى چوارگۆشەى زێڕین.

بڕیارە رۆژى 15ى ئەم مانگە هەردوو هەڵبژاردەى فەرەنساو کرواتیا یارى کۆتایى مۆندیال ئەنجام بدەن و رۆژێک پێش ئەوەش هەردوو هەڵبژاردەى ئینلگتەراو بەلژیکا بۆ دیاریکردنى پلەکانى سێیەم و چوارەم یارى بکەن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP