کەرکوک؛ بەهۆی هەڵەی زۆر لە پرسیارەکانی وانەیەکدا، تاقیکردنەوەکە دووبارە دەکرێتەوە

- 7/11/2018 11:28:00 PM 9764 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمرۆ، بەهۆی هەڵەی زۆری پرسیارەكانی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ بۆ پۆلی شەشەمی زانستی لە وانەی كیمیا بەشی زیندەزانی، خوێندکارەکان رووبەرووی وەڵامی هەڵە کردەوە.

دوای دوو کاتژمێر و نیو لە دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكان، پرسیاری دروست گەیشتە هۆڵەكانی خوێندن، بەڵام تا ئەو كاتە بەشێكی زۆر لە خوێندكاران وەڵامی بەشێکی زۆری پرسیارەكانیان دابوەوە و چوبونە دەرەوە، و بەشێكی دیكەشیان تاقیكردنەوەكەیان دواخستبوو. 

مامۆستا رەئوف سعدللە، بەرێوبەری بەشی خوێندنی كوردی لە پەروەردەی كەركوك بە خەندان-ی ڕاگەیاند كەوا بەغدا بڕیاری داوە ئەو تاقیكردنەوەیە دووبارە بكرێتەوە و رۆژی سێشەممە ١٧ی تەمووز، لەگەڵ وانەی ئیسلامی بەشی خوێندنی عەربی ئەنجام بدرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP