بەریتانیا؛ بەهۆی یارییەکانی مۆندیال توندوتیژی خێزانیی زیادیکردووە

- 7/11/2018 9:54:00 PM 7215 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەنتەری نیشتیمانی توندوتیژی خێزانیی-ی بەریتانیا، راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا هاتووە، لەکاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی مۆندیالی هەڵبژاردەی ئەو وڵاتەدا توندوتیژی خێزانی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

لە کەمپینێکی تایبەتدا، سەنتەرەکە داوای کەمکردنەوەی ئەو حاڵەتانە و چاودێری خێزانی دەکات، کەمپینەکە بە پۆستەری خانمێک دەستی بە کارەکانی کردووە، کە وێنەی خانمێکە و خوێن بە لوتیدا دێتە خوارەوە و شێوەی ئاڵای ئینگلتەرایە، لەسەری نوسراوە" ئەگەر ئینگلتەرا گورزی لێ بوەشێنرێت، ئەو(خانمان)یش دەبێت گورز بخۆن".

بەگوێرەی راپۆرتی سەنتەرەکە،  ئەو رۆژانەی کە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا یاریان کردووە رێژەی توندوتیژی خێزانی سەدا ١٣ زیاتر بووە لەو رۆژانەی کە یاریان نەبووە، ئەوەش خراوەتەڕوو، زیادبوونی ئەو رێژەیە لە توندوتیژی پەیوەندی بە بردنەوە یاخود دۆڕاندنی هەڵبژاردەکەوە نەبووە.

ئەوە لە کاتێکدایە سەنتەری نیشتیمانی توندوتیژی خێزانیی-ی بەریتانیا، لە  مۆندیاڵی رابردووی بەرازیل لە سالی ٢٠١٤ دا، بەدواداچونێکی هاوشێوەی کردبوو، بەگوێرەی دەر ئەنجامەکانی ئەو کاتەش، توندوتیژی لە ماوەی مۆندیالی رابردوودا لەو وڵاتەدا لە زیادبووندا بووە.


نیشانەکردن :

#به‌ریتانیا #آ،م

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP