راگه‌یه‌ندراوى په‌ڕله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵپه‌ساردنى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم

- 7/11/2018 8:49:00 PM 4009 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

په‌رله‌مانى كوردستان، ناوه‌رۆكى یاساى هه‌ڵپه‌ساردنى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى بڵاوكرده‌وه‌و به‌پێى ناوه‌رۆكى یاساكه‌ ده‌بێت خولى ئاینده‌ى په‌رله‌مان له‌ دوو وه‌رزى یه‌كه‌میدا كێشه‌ى سه‌رۆكایه‌تى چاره‌سه‌ر بكات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆیدا، په‌رله‌مانى كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ یاساكه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، له‌ پێنج ماده‌ پێكهاتووه‌ ماده‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه‌ كه‌ تایبه‌تبوو به‌ دواخستنی كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆی لێنه‌كراو به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا. 

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، ماده‌ی دووه‌می پڕۆژه‌كه‌ش تایبه‌ت بوو به‌كاركردن به‌یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم ژماره‌ 2ی ساڵی 2017، دوای داڕشتنه‌وه‌و زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك بۆ گرێدانی كاره‌ كارگێڕى و ئیدارییه‌كانی دیوانه‌كه‌ به‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ به‌مشێوه‌یه‌ به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا. 

مادده‌ی سێیه‌می یاساكه‌ به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى په‌ڕله‌مان، تایبه‌تبوو به‌كاتی بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، دوای جێگیركردنی ده‌سته‌واژه‌ی"له‌ماوه‌ی دوو خولی گرێدانی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی داهاتوو"، به‌م گۆڕانكارییه‌وه‌ به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌و ماده‌یه‌ش په‌سندكرا.

ماده‌كانی چواره‌م تاشه‌شه‌میش له‌گه‌ڵ هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندن تایبه‌تبوون به‌حوكمه‌ كۆتاییه‌كان و به‌جیا خرانه‌ ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سندكردنی هه‌ر یه‌كێكیشیان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بوو.

په‌رله‌مانى كوردستان، ئه‌مڕۆ یاساى هه‌ڵپه‌ساردنى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى په‌سه‌ندكرد به‌پێى یاسایه‌كه‌ خولى ئاینده‌ى په‌رله‌مان له‌ دووخولى یه‌كه‌میدا كێشه‌ى سه‌رۆكایه‌تى چاره‌سه‌ر ده‌كات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP