رابون مەعروف: هه‌ڵپه‌ساردنى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بۆ رزگاركردنى پارتییه
-
7/11/2018 8:34:00 PM
12118 جار خوێندراوەتەوە
خه‌ندان-
رابون مەعروف، رایده‌گه‌یه‌نێت، یاسای هەڵپەساردنی سەرۆکایەتیی هەرێم دەستپێشخەرییە بۆ رزگارکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تەڵەزگەیەکی ناوخۆیی.
رابون مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ بە خەندان-ی راگەیاند، ئەم یاسایە دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی هەڵنەوەشاندووهتەوە و"تەنها بۆ رزگارکردنی پارتی دیموکراتی کوردستانە لە تەڵەزگەیەکی ناوخۆیی، کە تا ئێستا کەسیان لە بری مەسعود بارزانی نییە بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان".
مەعروف پێشی وایە پارتی هیچ سازشێکی نەکردووە لەسەر سیستمی سەرۆکایەتی و هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لەناو خەڵکەوە.
په‌رله‌مانى كوردستان، ئه‌مڕۆ یاساى هه‌ڵپه‌ساردنى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى په‌سه‌ندكرد به‌پێى یاسایه‌كه خولى ئاینده‌ى په‌رله‌مان له دووخولى یه‌كه‌میدا كێشه‌ى سه‌رۆكایه‌تى چاره‌سه‌ر ده‌كات.