به‌ریتانیا ٥٠٠هه‌زار پاوه‌ند بۆ شوێنه‌وارەکانی سلێمانی تەرخان دەکات

- 7/11/2018 7:35:00 PM 1287 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

حكومه‌تی‌ به‌ریتانیا بڕی‌ ٥٠٠ هه‌زار پاوه‌ند بۆ بواری شوێنه‌وار و ئاسه‌واره‌كانی پارێزگای سلێمانی تەرخان دەکات.

پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، عه‌لی ته‌ربوش، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پڕۆژه‌ رووناكبیریه‌كان له‌ باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له‌ عێراق سەردانی هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی کردووە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، به‌ریتانیا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕی(٥٠٠،٠٠٠)پێنج سه‌د هه‌زار پاوه‌ند بۆ بواری شوێنه‌وار و ئاسه‌واره‌كانی پارێزگای سلێمانی و له‌مانگی ئه‌یلولی داهاتوودا ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP